ئەمشەو لە میانەی یارییەکی مێژوویدا و لە ئەنجامێکی دراماتیکیدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە ئەنجامی ٤-٣ سەرکەوت بەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیلی ڕکابەری دێرین.
ئەم یارییە بەهێزە هاوکاتبوو لەگەڵ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەربۆیە گرنگیەکی زۆری پێنەدرا بەڵام ئەنجامە گەورەکەی یارییەکە و ئاستە بەرزەکەی ئەفسانە لیۆنێل مێسی سەرنجی هەموولایەکی ڕاکێشا.
سەرەتا بەڕازیل لە خولەکی ٢٣ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، گۆڵەکەش لەلایەن ڕۆمێلۆ بوو لە پاسێکی نیمار. بەڵام مێسی بەڕازیلی تووشی شۆککرد تەنیا لە سێ خولەکدا و لە خولەکەکانی ٣١ و ٣٤ دوو گۆڵی تۆمارکرد، گۆڵی یەکەمیان لە ئاسیستی هیگواین بوو دووەمیش لەلایەن هاوڕێکەی هیگواین لە ڕیاڵ مەدرید دی ماریا بوو.
نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە بەکۆتاهات ، لە نیوەی دووەمدا بەڕازیل باشتر یاریکرد و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی ٥٦ و ٧٢ تۆماربکات ، گۆڵەکانیش ئۆسکار و هاڵک هێنایان. بەڵام ئەرژەنتین ڕێگەینەدا یارییەکە بەو ئەنجامە بەکۆتابێت و فرناندێز لە خولەکی ٧٦ توانی گۆڵی بەرامبەر تۆماربکات.
پاشانیش ئەفسانە بچکۆلانەکە جارێکیتر گەڕایەوە هاتریکی خۆی و گۆڵی سەرکەوتنی بۆ تانگۆ هێنا.
دوای ئەو ئەنجامە یارییەکە توندوتیژی زیاتری بەخۆیەوە بینی و تاوەکو ناوبژیوان لە دواین خولەکدا مارسێلۆ لە بەڕازیل و لاڤێزی لە ئەرژەنتین بە کارتی سوور کردە دەرەوە.
نظرات شما عزیزان:
نوشته شده توسط Honar Pirani |
لينک ثابت
|سه شنبهبرچسب:,|